ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشییانەیان هەیە نابێت شوتی بخۆن

تەندروستی

17/07/2021‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دكتۆر ئۆلگا شاراپۆڤا، پزیشك لە نەخۆشخانەی فینۆگرادۆف لە شاری مۆسكۆ رایگەیاند، ئەو كەسانەی كە چەند نەخۆشییەكی دیاریكراویان هەیە، نابێت شوتی بخۆن.

لە لێدوانێكیدا بۆ یەكێك لە پێگە پزیشكییەكان كە پێگەی نۆڤۆستی گواستویەتییەوە، شاراپۆڤا باسی لەوە كرد، شوتی چەندین پێكهاتەی بەسوی وەكو مەگنیسیۆم و كالسیۆم و ڤیتامینەكانی تێدایە و بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسودە.

ئاماژەی بەوەش كرد، شوتی تەنها تونییەتی ناشكێنێت، بەڵكو دەبێتە هۆی تێربوونی كەسەكە و وادەكات هەست بە برسێتی نەكات، هەروەها كاریگەری باشی لەسەر دڵ و فشاری خوێن هەیە.

هاوكات پزیشكە روسییەكە جەختی لەوە كردەوە، ئەو كەسانەی سكچون یان بەردی گورچیلەیان هەیە، یاخود دەمارەكانی خوێنیان رەق بووە و گرفتی خوێن و بۆرییەكانی دڵیان هەیە، نابێت شوتی بخۆن، یاخود دەبێت رێژەیەكی دیاریكراون بخۆن.

وتیشی: "باشترین كات بۆ خواردنی شوتی پێش ژەمی نیوەڕۆیە و دەبێت 200-300 گرام شوتی بخورێت و پێویست ناكات هیچ كاتێكی تر بخورێت".

رەنج رەسول