ئینستاگرام بە تایبەتمەندییەكی نوێ بەكارهێنەرانی دەپارێزێت

هەمەڕەنگ

25/07/2021‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەكی نوێی زیاد كردووە بەهۆیەوە بەكارهێنەرانی لە دەستدرێژی و جنێو و بێڕێزی كردن دەپارێزێت.

پێگەی techcrunch بڵاویكردوەتەوە كە ئادەم مۆسێری سەرۆكی كۆمپانیای ئینستاگرام رایگەیاندووە، بەكارهێنەران لە رێگەی تایبەتمەندییەكی نوێوە بە ناوی "limits" لە قسەی ناشیرین و بێڕێزیكردن دەپارێزرێن.

مۆسیری دەڵێت: لە ئینستاگرام جێگەی رق و جنێو نابێتەوە، دەمانەوێت تۆڕەكە بكەینە شوێنێك بۆ ئەوەی بەكارهێنەر كاتێكی خۆش و ئاسودەی تێدا بەسەر ببات.

تایبەتمەندییە نوێیەكە هەموو ئەو قسە ناشیرین و هێرشكردنە سەر كەسایەتییانە دەوەستێنێت كە لە رێگەی تۆڕەكەوە دەكرێنە سەر بەكارهێنەران.

رەنج رەسول