شارپرێس:
شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی شیفای تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌ركوك به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه پشێوی له نه‌خۆشخانه‌كه دروستبوو به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كه نه‌مردوه.
دکتۆر نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندرووستی کەرکوک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی شیفا ١٤ـی تایبەت بەکۆرۆنای لەشاری کەرکوک ئەنجامداو ڕایگه‌یاند، دۆخی كۆرۆنا له‌که‌ركوك زۆر خراپه پێشتر ڕۆژانه ١٠ تووشبوی كۆرۆنامان وەردەگرت لەنەخۆشخانەكان، بەڵام ئێستا ٢٠ بۆ ٣٠ نەخۆش له‌یه‌ك كات دا له‌نەخوشخانەكان وەردەگرین.
دكتۆر نه‌بیل بوشناق وتیشی، نەخۆشخانەی شیفا ١٤ـی تایبەت به‌كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئەوەی كارەكانی خۆیان به‌باشی ئەنجام دەدا، ئێمە وەكو تەندروستی كەركوك دوێنێ زانیمان ١٠ تۆن ئۆكسجینمان بەکارهێناوە و زۆری بەكار هێنانی ئۆكسجین لەنەخۆشخانەكه تووشی سەرسوڕمانی کردین، چونكه له‌یه‌ك ڕۆژدا ١٠تۆن ئۆکسجین بەكارهێندراوە، له‌كاتێكدا ١تۆن ئۆکسجین دەكاته ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ بوتڵی ئۆكسجین و زۆر داوامان له هاوڵاتیان كرد ڕێكارەکانی تەندروستی جێبەجێ بكەن تاوەكو نه‌گەین به‌م ڕۆژه.
شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا14ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌كه‌ركوك ئۆكسجین نه‌ماو پشێویه‌كی زۆر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گرته‌وه، دواتر هه‌وڵدرا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تر به‌خێرایی ئۆكسجین گه‌یه‌ندرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌و ڕێگریكرا له‌وه‌ی نه‌خۆش به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسیجینه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات.
ئ.ق