رۆنی خیانەتی لە هاوژینەكەی كرد و هاوژینەكەی توڕەیە

وەرزش

28/07/2021‌ 1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆلین رۆنی هاوژینی واین رۆنی یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد و راهێنەری ئێستای دێربی كاونتی پاش ئەوەی وێنەی واین رۆنی لەگەڵ چەند ئافرەتێكی نیمچە رووت بینی رەتی كردەوە كۆتایی بە گەشتەكەی بهێنێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، هاوژینی رۆنی لەگەڵ منداڵەكانی گەشتیان كردووە بۆ دورگەیەك، لەوێ لە تۆڕە كۆمەڵایتییەكان وێنەی رونی لەگەڵ چەند ئافرەتێكی نیمچە رووت بینیوە كە لە شوقەیەكدا بوونە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، رۆنی رەتی كردەوە خیانەتی كردبێت، سكاڵای تۆمار كردووە كردووە كە لێكۆڵینەوە لە بارەی ئەو وێنانەوە بكرێت، چونكە بەبێ ئاگاداریی خۆی چركێندراون و بڵاوكراونەتەوە.

لە رۆژنامەكەدا هاتووە، رۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە هۆتێلێكدا نوستووە، كاتێك بێدار بووەتەوە چەند ئافرەتێك لە ژوورەكەی بوونە و بەبێ ویستی خۆی وێنەیان گرتووە و وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە.

رەنج رەسول