ئەمەریکا 17 هەزار پارچە شوێنەواری گەڕاندەوە بۆ عێراق

عیراق

30/07/2021‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاندووە کە ١٧ هەزار پارچە شوێنەواری بەتاڵانبراوی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە گەڕێنراوەتەوە بۆ عێراق.

 حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە فرۆکەنخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سازی کردبوو رایگەیاند کە بە هەوڵی زۆری وەزارەتی دەرەوە و رۆشنبیری و دەستەی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق و هەوڵەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، توانراوە لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی ڕێککەوتن بکرێت بۆئەوەی ئەو ژمارە شوێنەوارە بۆ نیشتیمانی رەسەنی خۆیان بگەڕێنرێنەوە.

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە کە عێراق بەردەوام دەبێت لە گێرانەوەی شوێنەوارە دزراوەکانی، ئەوانەشی دەگەڕێنرێنەوە لە مۆزەخانەکانی عێراق نمایش دەکرێن.

لای خۆشییەوە، لەیس حوسێن سەرۆکی دەستەی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق رایگەیاند کە زۆرینەی ئەو شوێنەوارانەی گەڕێنراونەتەوە بۆ سەردەمی زنجیرەی ئوری سێیەم لەنێوان ٢١٢١-٢٠٠٤ ی پێش زانیین دەگەڕێنەوە، هەندێکیشیان هی سەردەمی سۆمەری هاوچەرخن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی