گرانترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان

هەمەڕەنگ

02/08/2021‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كاتێك باس لەگرانترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان دەكرێت، راستەوخۆ مرۆڤ بیری بۆ چەند كۆمپانیایەكی دیاری ئەو بوارە دەچێت لەوانە، بۆگاتی و فیراری و پاگانی، ئەو كۆمپانیایانە خاوەنی گرانترین و خێراترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهانن، لەم بابەتە ئاماژە بە پێنج گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان دەكەین.

یەكەم، رۆڵز رویس بۆت تایل
رۆلز رویس بۆت تایل یەكێكە لە جوانترینو گرانترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان و نرخەكەی 28.0 ملیۆن دۆالاری ئەمریكییە.



دووەم، بۆگاتی لا ڤواتۆر نۆیر
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی بۆگاتی خاوەنی بزوێنەرێكی جۆری W16 ی چوار تۆربۆیە، فراوانییەكەی 8.0 لیترە و كێشی 1479 ئەسپی هەیە و نرخەكەی 18.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.



سێیەم، بۆگاتی سێنتۆدیچی
بۆگاتی لە ساڵی رابردوو لە پێشانگای Pebble Beach بۆ یادی 110 ساڵەی دامەزراندی بۆگاتی ئۆتۆمبێلی بۆگاتی سێنتۆدیچی نمایشكرد كە یەكێكە لە كرداریترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان و نرخی 9 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.



چوارەم، مارسێدیس مایباخ ئەكسیلیرۆ
مارسێدیسی ئەكسیلیرۆ خاوەنی بزوێنەرێكی V12 ی دەبڵ تۆربۆیە و كێشی 690 ئەسپی هەیە و دەتوانێت 350 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ببڕێت، هەروەها نرخەكەی لە جیهاندا سەرو 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.



پێنجەم، بۆگاتی دیڤۆ
نرخی بۆگاتی دیڤۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا 5.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

رەنج رەسول