وێنەیەكی نەیمار هاندەرانی پاریس سان جێرمانی نیگەران كردووە

وەرزش

03/08/2021‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وێنەیەكی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە پشووەكانی دوای جامی كوبا ئەمریكا هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمانی نیگەران كردووە چونكە ئەو یاریزانە كێشی زیادی كردووە.

هاندەرانی یانە فەڕەنسییەكە وێنەكەی نەیماریان بە رۆناڵدۆ نازاریۆی دیاردە بەراورد كردووە، كە لە كۆتاییەكانی كاروانی وەرزشیدا كێشی زۆر زیادی كردبوو.

بەڵام راپۆرتە فەڕەنسییەكان بڵاویانكردوەتەوە، پاش تەواوبوونی پشووەكەی و پێش دەستپێكردنەوەی خولی فەڕەنسی، نەیمار كاتێك بۆ دابەزاندنی كێشی تەرخان دەكات.

نەیمار لە ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن دۆلار لە یانەی بەرشەلۆنەوە رووی لە یانەی پاریس سان جێرمان كرد و بە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.



رەنج رەسول

بەپەلە