شارپرێس:
ئەندامێكى کۆمیتەی بەڕێوهبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، "سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بەوڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوهبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) بەمیدیای حزبەکەی وتوە، "سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بەوڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت، ئەگەر وای لێبێت، زۆر مەترسیدارە، پێمانوایە بەرپرسانی یەکێتی ڕێگه بەوەنادەن".
کاڵکان دەشڵێت:"باوەڕمانوایە خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانیش ڕێگا بەمە نادەن، نابێ کەس ڕێگا بەمە بدات".
ئەندامهكهى کۆمیتەی بەڕێوهبەریی پهكهكه باسی لەوەشکردوە، "هەڵوێستی یەكێتی زۆر گرنگە، پێمانوایە، یهكێتى لەکاتێکی نزیکدا بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی، ئەو کێشانە چارەسەربکات".