سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

03/08/2021‌ 10383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر كێشه‌و ململانێكانى حزبه‌كه‌ى هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا داواه‌كات، "پێویستە دەستبەجێ میدیای یەکێتی دوربخرێتەوە لەململانێی نێوخۆیی حزبەکە".


فەرید ئەسەسەرد لەنوسراوەکەیدا كه‌ ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕیی‌و مه‌كته‌بى سیاسیی كردوه‌ نوسیویه‌تى، "بەوپەڕی نیگەرانیەوە دەڕوانینە دۆخی ئێستای یەکێتی‌و داوادەکه‌م دەستبەجێ میدیای ڕەسمی یەکێتیی دوربخرێتەوە لەململانێی نێوخۆیی‌و دەبێت ڕۆڵی هێورکردنەوە ببینێت".

ئەسەسەرد هەر لەو نوسراوەیدا دەڵێت:"پێویستە بەهیچ شێوەیەک چەک‌و هێز بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان بەکارنەهێندرێت".

هەر بە وتەی فەرید ئەسەسەرد، "ئەنجومەنی سەرکردایەتی باڵاترین دەسەڵاتەو پێویستە بەزوترینکات کۆببێتەوەو تەواوی کێشەکان لەئەنجومەنەکە چارەسەربکرێت".

دەقی نوسراوەکە: