شارپرێس:
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی په‌یامێكى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى سلێمانیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاشكرایده‌كات، زانیاری هەستیاری بەدەستگەیشتوە، ده‌شڵێت:"ژمارەی نەخۆش لەڕادەبەدەر زۆر بوە، دۆخەکە بەجۆرێکە کە هیچ جێگایەک نەماوە بۆ خەواندنی نەخۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان".
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی لەزاری پزیشکێکەوە بڵاویکردەوە، نەخۆشی وا هەیە زۆر دۆخی خراپە، بەڵام بەهۆی نەبونی جێگه‌وە داخڵی نەخۆشخانە ناکرێت.
ئاماژەى به‌وه‌شكردوه، ژمارەی نەخۆش لەڕادەبەدەر زۆر بوە، دۆخەکە بەجۆرێکە کە هیچ جێگه‌یەک نەماوە بۆ خەواندنی نەخۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌شدا ده‌ڵێت:"داوا لەهەمولایەک دەکەین بەپەلە چارەیەک بۆ دۆخی ته‌ندروستى شارەکە بکەن، ئەگینا کارەساتی مرۆیی گەورە بەڕێوەیە".
به‌گوێره‌ى دوا ئامارى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، سێ هەزارو 149 کەس توشى کۆرۆنا بون‌و 16 کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌نێو توشبوانیشدا 813یان له‌سلێمانیه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 4یان هه‌ر له‌سلێمانیه.