شارپرێس:
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە ئەمشەو لە دەوروبەری خانەقین ئەگەری بارینی باران و هەورە بروسكە هەیە.
بەرێوەبەرايەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه شاخاویه‌كان نیمچه هه‌ور بێت و ئاسمانی ناوه‌راستی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور له گه‌ڵ بارینی نمه باران و بروسك و زیاد بوونی خێرایی با له‌دوای نیوه شه‌و به شیوه‌ی بچڕ بچڕ تا به‌یانی به تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان .
ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌روه‌ها پێشبینی بارانی مام ناوه‌ند هه‌وره تریشقه‌ی كورت خایه‌ن ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌كو خانقین و ده‌ورو به‌ری.
كەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكردەوە، سڵیمانی 0.2 ملم چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ، قه‌ڵادزێ 10.8 ملم، هه‌ڵشۆ 2.8 ملم، مه‌یدان 0.2 ملم، سیده‌كان 0.2 ملم ،دهۆك دڵۆپ دڵۆپ.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە شەپۆلێكی ناوبەناو پچڕ پچڕی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو تێكڕای پلەكانی گەرمی چەند پلەیەك دابەزاندوە.
ئ.ق