شەڕی داهاتوو لە سوریا دەبێت.. بایدن پلانى داهاتووی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاشکرا دەکات

جیهان

19/08/2021‌ 7434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس – ئاژانسەکان 
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پڕۆسە سەربازیەکانمان لەسەر هەندێک ناوچەی تری جیهان چڕ دەکەینەوە لەوانە سوریا و رۆژهەڵاتی ئەفریقا، لەوێ مەترسی لەسەر ئەمریکا زۆرتر هەیە لە هەرشوێنێکی تری جیهان.

جۆو بایدن جەختیکردەوە کێشانەوەی سوپاکەیان لە ئەفغانستان هەڵبژاردەیەکی ئاسان بوو، جێبەجێکردنی کارێکی زۆری نەدەویست. 

ئەم وتانەی لە بەرنامەی یەکە بە یەکی ئەی بی سی-دا کردووە، بێژەرەکە لێی پرسی ئایا ئێوە هەڵەتان کردووە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، بایدن وەڵامی بەنەخێر دایەوە و وتی" ئێمە نازانین چۆن سووپاکەمان بکێشینەوە، بێ ئەوەی لە پاش خۆی هەرایەک دروست نەکات. 

لەبارەی لێدوانەکانی پێشوویەوە بایدن بە سیناریۆی شکستی ئەفغانستان، لە بەردەم هەڵمەتەکانی تاڵیبان، ناویبردبوو، کە وتبووی زۆر شکستێکی وێرانکەر و خێرا نیە، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەوە بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان دەزگا هەواڵگریەکاندا لەسەر دۆخەکە، ئەوە روویدا.

لە درێژەدا دەڵێت، لە راپۆرتە هەواڵگریەکان وردبوومەوە بینیم نوسراوە ئەگەری ئەم رووداوە بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە کۆتایی ساڵەوە. 

دەڵێت وا چاوەڕوانمان نەکردووە هێزی سەربازی مەشقپێکراوی حکومەت لەلایەن رۆژئاواوە بەو خێراییە شکست بهێنن و خۆیان رادەست بکەن، نزیکەی 300 هەزار کەس بوون. 

سەربازەکانمان دەمێنێتەوە لە ئەفغانستان تا هەموو هاوڵاتیە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکە دەردەچن، هەوڵیش دەدەین ژمارەیەکی زۆری ئەو ئەفغانیانە بهێنینە دەرەوە لە ئەفغانستان هاوکاری ئەمریکا بوون. 
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، باوەڕم بەوە نیە بزووتنەوەی تالیبان هەڵسوکەوتیان گۆڕابێت، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سەرنج لەسەر راپۆرتەکان بدەن ئەگەر دەیانەوێت دان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بنێن، ئەوانیش بۆ ئەوە دەگەڕێن بوونێکی یاساییان هەبێت و دانیان پێدا بنرێت وەک حکومەتێکی شەرعی. 

لە درێژەی قسەکانیدا جۆ بایدن وتی، دەتوانین پەستانی دیپلۆماسی و ئابووری نێودەوڵەتی لەسەر تالیبان دابنێین بۆ ئەوەی ناچاریان بکەین هەڵسوکەوتیان بگۆڕن. 

بایدن جەختیکردەوە، ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەمریکا لە سووریا و رۆژهەڵاتی ئەفریقا بوونی هەیە لەوە گەورەتر و زۆرترن لە ئەفغانستان بونیان هەیە. 

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا وتیشى، باوەڕم بەوە نیە بزووتنەوەی تالیبان هەڵسوکەوتیان گۆڕابێت، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سەرنج لەسەر راپۆرتەکان بدەن ئەگەر دەیانەوێت دان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بنێن.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا جۆ بایدن وتی، دەتوانین پەستانی دیپلۆماسی و ئابووری نێودەوڵەتی لەسەر تالیبان دابنێین بۆ ئەوەی ناچاریان بکەین هەڵسوکەوتیان بگۆڕن.

بایدن جەختیکردەوە، ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەمریکا لە سووریا و رۆژهەڵاتی ئەفریقا بوونی هەیە لەوە گەورەتر و زۆرترن لە ئەفغانستان بونیان هەیە.