شارپرێس:
بریكارى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێداچونه‌یه‌وه‌یان به‌لیستى كه‌مئه‌نداماندا كردوه‌و به‌پێداچونه‌وه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌وه‌رگرتنى موچه بێبه‌شكراون‌و 400 ملیۆن دیناریش بۆ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
زه‌كیه سه‌ید ساڵح بریكارى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، توانیویانه پێداچونه‌وه به‌لیستى كه‌مئه‌نداماندا بكه‌ن‌و ئه‌وانه‌ى كۆچى دواییان كردوه یان كۆچیانكردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌لیستى موچه ده‌ركراون‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 400 ملیۆن دینار بۆ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
وتیشى:"ئه‌وه‌ى كه كراوه جیاوازه له‌پێداچونه‌وه به‌ڕێژه‌ى كه‌مئه‌ندامى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان‌و ئه‌وانه‌ى چه‌ندجارێك له‌بودجه‌ى گشتى سودمه‌ند ده‌بن‌و ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كه‌مئه‌ندامیان دیاریده‌كات، لیژنه‌یه‌كى پزیشكیه‌و كاره‌كانیان به‌كۆتا نه‌هاتوه".
حكومه‌تى هه‌رێم له‌یاساى چاكسازیدا بڕیاریداوه پێداچونه‌وه به‌دۆسیه‌ى سه‌رجه‌م موچه‌خۆراندا بكات‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیه‌كى تایبه‌ت شایسته‌ى وه‌رگرتنى موچه‌ى كه‌مئه‌ندامى نه‌بێت، موچه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت.
ئ.ق