شارپرێس:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرایكردوه، خواردنی چنگێک گوێز به‌شێوه‌ى ڕۆژانه واده‌كات له‌ماوه‌ى دووساڵدا ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لەناوى خوێندا نه‌مێنێت یان زۆر کەم ببێته‌وه.
لەلێکۆڵینەوەیەکدا كه کۆمەڵی دڵ لەئەمریکا (american heart association)، ئه‌نجامیداوه باسی له‌وه‌كردوه، خواردنی چنگێک گوێز هەموو ڕۆژێک‌و به‌به‌رده‌وامى بۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ، واده‌كات ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێندا زۆر کەمبێته‌وه بەڕێژەی 4.3٪ بۆ 6.1٪ کە شانسی توشبونی به‌نەخۆشیەکانی لولەی خوێن بەڕادەیەکی باش کەمدەکاتەوە.
هه‌موو پزیشكان‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، گوێز خواردنێکی زۆر سودمەندە بۆ وەرگرتنی (ئۆمێگا3) کە سودبەخشە بۆ تەندروستی، وەک جوانکردنی پێست‌و تەندروستی جومگەو کەمکردنەوەی چەوری جگەرو لولەی خوێن.
کۆمەڵی دڵ لەئەمریکا ئه‌وه‌شى باسكردوه، "لەکاتێکدا بڕی نزمبونەوەی کۆلیسترۆڵ له‌خوێنى بەشداربوه‌کاندا بەڕادەیەکی زۆر نەبوە، به‌ڵام گرنگە کە بزانرێت هەموو بەشداربوان زۆر تەندروست بون، بەهۆی ئه‌وه‌شى تەمەنی بەشداربوانی لێکۆڵینه‌وەکە له63 بۆ 79 ساڵ بوو، کێشەی پەستانی خوێن‌و کۆلیسترۆڵیان هەبوو، به‌ڵام باسیان له‌وه‌كردوه کە خواردنی گوێز یارمەتیداون".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه د.ڕۆس پسپۆڕى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌ئه‌مریكا وتویه‌تى:"بۆ ئەوکەسانەی کە کۆلیسترۆڵ‌و چەوری خوێنیان بەرزە، خواردنی گوێز به‌شێوه‌ى ڕۆژانە، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دایدەبەزێنێت".
سەهەند جەمال