ئەستێرەیەكی مانچستەر یونایتد: سەڵاح وەكو رۆناڵدۆیە

وەرزش

13/09/2021‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گاری نیڤێل ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد، پەسنی محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپول دەكات و بە رۆناڵدۆ لێكیدەچوێنێت.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی سكای سپۆرت نیڤێل دەڵێت، سەڵاح و مانی ناوازەن، بەڵام لەم دواییانەدا مانی كەمێك یاریكردنی نامۆ بووە.

نیڤێل وتی، سەڵاح سەرسوڕهێنەرە، دەتوانێت لە هەر بارودۆخێكدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

هەروەها وتی، ئێمە باس لە رۆناڵدۆی پرتوگالی دەكەین كە بەشێوەیەكی كەسی هەمیشە هەوڵی گۆڵ تۆمار كردن دەدات بەڵام سەڵاحیش بەهەمان شێوەیە و دەتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.

لە كۆتاییدا وتی، هەندێجار رەخنە لە سەڵاح دەگیرێت كە لە یاریكردن خۆپەرستە، بەڵام ئەو وانییە و یاریزانێكی ناوازەیە.

رەنج رەسول