لەسەر سزای نەبەستنى پێوەری ئاو پەرلەمانتارێک نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکى حکومەت دەکات

کوردستان

14/09/2021‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر سزای نەبەستنى پێوەری ئاو پەرلەمانتارێکی کوردستان داوای چارەسەر لە سەرۆکى حکومەت دەکات و دەشڵێت"سەدان ھەزار خێزانی ھەژار سزای (٥٠٠ ھەزار دینار) بۆ سەرەوەیان بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی نەبەستنی پێوەری ئاو".

عەلی حەمە ساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتى هەرێم دەڵێت"سەدان ھەزار خێزانی ھەژار سزای (٥٠٠ ھەزار دینار) بۆ سەرەوەیان بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی نەبەستنی پێوەری ئاو، ڕەنگە بڵێن ئەم سزا ئاساییەو بۆ خەڵک پێوەر نابەستێت، بەڵام لە پشت ئەمەوە چەند ھۆکارو گرفتێک ھەن لەبری سزادانی خەڵک پێویستیان بە چارەسەرە.
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم سزا نایاسایەو پشتی بە ھیچ یاسایەک نەبەستوە، چەندین گرفتی گەورەش ھەیە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەى بەوە کردوە، نابێ ئەگەر کۆمپانیاکە ئیلتزامی نەکردبێت بە گرێبەستەکەو و پێوەری زۆر خراپی ھێنابێت و ھەواش بخوێنێتەوەو بە گەرماو سەرما تێکبچێت، ھەر خەڵک ناچاربکرێت پێوەرێکی خراپ دابنێ، دەکرێت ١٥ کۆمپانیا لە ژێر چاودێریدا نەبن و پێوەری ئاو بھێنن و بیفرۆشنز

ئەو پەرلەمانتارە روونیدەکاتەوە کە جگە لە تێکچونی زۆری میکانیکی لە فەڕاڕەو عەدادو قەباغەکەیدا، ھەڵمگرتنی شوشەی سەرقەباخ و خوێندنەوەی ژمێرەی پێوەرەکە، خوێندنەوەی ناڕاست و ھاتنەوەی پارەی زۆر گرفتێکی گەورەیە، کاتێک ھاوڵاتی دەبینێ کەسێک ملیۆنێک دیناری بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی خراپی پێوەرەوە، ئیدی دەترسێت لە بەستنی پێوەر.
هەروەها عەلی حەمە ساڵح پێشنیار دەکات کە لیژنەیەکی پسپۆڕ دابندرێت و لەسەرجەم شارەکان پشکنین بکات، ئەگەر پێوەرەکە ئەو گرفتانەی تێدابوو دەبێت کۆمپانیا سزا بدرێت نەک ھاوڵاتی، هاوکات پاش چارەسەرکردنی گرفتی پێوەرو ھەبوونی دڵنیایی شەش مانگ دابندرێ بۆ ھاوڵاتیان بۆ بەستنی پێوەر! دوای ئەو ماوە سزا جێگیر بکرێت.. 
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، لە گەڕەکێکی میللی ھەولێر یان چەمچەماڵ بە ١٥ ڕۆژ جارێک ئاو ھاتوتەوەتەوە پارەی کارەبا دەدەن و دەبێ پێوەر ببەستن و نەشی بەستن ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێت،  پرۆژەی نیشتەجێبونی وەبەرھێنانیش ئاوی بەردەوامی ھەیەو پارەی ئاویش ناداتە حکومەت و پێوری نیەو سزاش نادرێت! ئەمە ڕەوایە! 
دەبێت پێوەرێکی ئاوی گونجاو بۆ ھەموویان بێت.. 

س.هـ