ئێران هەڕەشە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتەوە

کوردستان

19/09/2021‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە قۆناغی دووەمدا فراوانتری دەکەن.

محەممەد حوسێن باقری، سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران نابێت لە هەرێمی کوردستاندا "بنکەی راهێنان، رادیۆ و تەلەڤزیۆن و کەمپیان هەبێت و کۆنگرە بگرن".
 
سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: لەم قۆناخەدا بۆ ئەوەی زەرەر و زیانی گیانی لێنەکەوێتەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هێرشەکان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا هێرشەکان بەربڵاوتر دەبن.
 
سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی کرد کە سوپای پاسداران "دامودەزگای ئەم گرووپە تیرۆریستییانە لەنێو دەبات و ئۆپەراسیۆنەکانی دوو هەفتەی رابردوو،