شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شكرا، بڕیاره سبه‌ینێ مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌تى تر دابه‌ش بكرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، بڕیاره سبه‌ینێ مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌ى حه‌فتاو هه‌شتاى ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى دابه‌ش بكرێت.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، له‌كۆتايى هه‌فته‌ى ڕابردودا لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌و بڕه هاوكاریه‌ى مانگانه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌درێته پێشمه‌رگه موچه‌كه‌یان دابه‌شكراوه.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێم ڕایانگه‌یاندبوو كه دابه‌شكردنى موچه به‌بێ لێبڕین به‌نده به‌به‌رده‌وامبونى ئه‌و 200 ملیاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت.
ئ.ق