شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم گۆڕانكاریی له‌و خشته‌یه‌دا كرد كه بڕیاربوو سبه‌ینێ موچه‌ى پێ دابه‌شبكات‌و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌خشته‌كه‌دا ده‌رهێندران.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، بڕیابوو سبەینێ سێشەممە، موچەی هەریەكە لەوەزارەتی ناوخۆ‌و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی‌و بەرگری فریاكەوتن‌و لیواكانى نەوت‌و گاز‌و ڕەگەزنامە دابەشبكرێت، بەڵام گۆڕانكاری لەخشتەی دابەشكردنی موچەدا كرا.
شارپرێس زانیویه‌تى، وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه سبەینێ سێشەممە ته‌نها موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی ناوخۆ‌و ڕگەزنامە دابەشبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هۆكارى ئه‌و گۆڕانكاریه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تائێستا پاره‌كه‌ى به‌غدا كه 200 ملیار دیناره نه‌گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تى دارایی.
ش.هـ