پەرلەمانی عێراق: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی وڵات زیاد ناکات

عیراق

28/09/2021‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەک ئەوەی ئیستا داهاتی عێراق زیاد ناکات، هاوکات هۆکارەکانی ئاشکرادەکات.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڕاستە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆی بۆسەر داهاتی وڵات نابێت، چونکە ئێستا عێراق تەنیا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات.

بەوتەی محەمەد شەبەکی، ڕێککەوتنی ئۆپیک زیانی بە عێراق گەیاندووە چونکە پێشتر عێراق سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی دەفرۆشت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نرخی یەک بەرمیل نەوت لەبازاڕەکانی جیهان 80 دۆلاری تێپەڕاند، وا چاوەڕێدەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخەکە بگاتە 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.