بەرهەمهێنانى کارەبای هەولێرو سلێمانى و بازیان دەوەستێت

کوردستان

01/10/2021‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى کارەبا حکومەتى هەرێم رایگەیاند،بە هۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لە لایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان ڕاوەستاوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆوە بە هۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لە لایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان ڕاوەستاوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ تیمی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشە دان، کە بڕیارە تا کاتژمێر 6:00 ئێوارە چارەسەر بکرێت.

س.هـ