شارپرێس:
كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی وەبەرهێنی ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلێكی نوێی لە
ژێر ناوی Active Tourer راگەیاند كە لە لایەنی
هونەرییەوە یەكێك دەبێت لە ئۆتۆمبێلە پێشكەوتوەكان.
درێژی ئۆتۆمبێلە نوێیە ئەڵمانییەكە 4 مەتر و 38 سانتیممەترە، پانییەكەی 182
سانتیممەتر و بەرزییەكەی 157 سانتیممەترە و مەودای نێوان تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە 267
سانتیممەترە.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی لەمسی تێدایە كە قەبارەكەی 10.7 ئینجە و
پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە، شاشەیەكی تری بەرامبەر شۆفێر هەیە كە
بەرز و نزمی رێژەی بەنزین و بارگاویكردنەوە بە شۆفێر رادەگەیەنێت.
ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی تایبەتمەندی لاسیكییە بۆ بەستنەوەی مۆبایل بە
ئۆتۆمبێلەكەوە، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵمی سەر جام و پەنجەرەكانی هەیە و
دەوتوانێت بە رێگا سەخت و دژوارەكان بڕوات.
ئۆتۆمبێلەكە چەند جۆرێك بزوێنەری هەیە، جۆرێكیان بە فراوانی 1.5 لیتر و
كێشی 156 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی جۆری تۆربۆی هەیە بە كێشی 204 ئەسپ.
رەنج رەسول