بەرشەلۆنە لە پێناو یاریزانێك قوربانی بە یاریزانێكی تر دەدات

وەرزش

13/10/2021‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی زا ناسیۆنال بڵاویكردوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو بەدەست هێنانی یاریزانێكی یانەی ئەی سی میلان دەیەوێت قوربانی بە یاریزانێكی خۆی بدات و بیفرۆشێت.

فرانكی كیسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی رابردوو پێشكەشی كرد سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی راكێشاوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە پێناوی ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی بەهێز بكاتی هەوڵی ئەوە دەدات گرێبەست لەگەڵ كیسی واژۆ بكات بۆ ئەم مەبەستەیش دەیەوێت قوربانی بە یاریزانێك بدات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانە ئیسپانییەكە بە نیازە سێرجیۆ بۆسكێتكسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و كاپتنی یانەكە بفرۆشێت و بۆ وەرزی ئایندە كیسی بهێنێتە ریزی یانەكەوە.

رەنج رەسول