شارپرێس:
هاوپه‌یمانی فه‌تح بەسەرۆکایەتى هادی عامری داوای كورسیه‌كی یه‌كێتی له كۆمیسیۆن ده‌كات و ده‌ڵێت كاندیدێكی ئێمه ده‌رچووه، به‌ڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌كان له كۆمیسیۆن كاندیدێكی یه‌كێتی چووه‌ته شوێنه‌كه‌ی و لایه‌نگرانی كاندیده‌كه‌ی فه‌تح خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ڕێگای هه‌ولێر- موسڵیان داخست.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه لایه‌نگرانی یوسرا محمد ڕه‌جه‌ب كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تح له بازنه‌ی یه‌كی نه‌ینه‌وا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند ده‌نگی كاندیده‌كه‌یان دیارنه‌ماوه‌و ئه‌حلام ڕه‌مه‌زان كاندیدی یه‌كێتی له شوێنه‌كه‌ی ده‌رچووه.
خۆپیشانده‌ران داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ده‌نگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه و مافی كاندیده‌كه‌یان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌نگی زیاتر له 8هه‌زار وێستگه‌ی به‌ده‌ست جیاكرده‌وه‌و گۆڕانكاری له كورسی لایه‌نه‌كان ڕوویدا له ئێستادا زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه.
ئ.ق