شارپرێس:
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، پابه‌ندن به ڕاگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى كۆتایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆن له ماوه‌ى دیاریكراودا ده‌رئه‌نجامى سه‌ره‌تایی پرۆسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند ئاواش پابه‌ندن به ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی.
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، گه‌شتونه‌ته قۆناغێكى باش له جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و وێستگانه‌ى بڕیاردراوه به‌ده‌ست ده‌نگه‌كانى جیابكرێته‌وه‌و 70% ئه‌و وێستگانه‌ى بڕیاره ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست جیابكرێته‌وه ته‌واوبوه‌و ژمارى وێستگه جیاكراوه‌كان گه‌شتۆته 3681 ویستگه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كان 100% هاوتابوون به ده‌رئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ئه‌لیكترۆنى.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌چاودێرى چاودێره ناوخۆیی و بیانیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10 ئۆكتۆبه‌ر تا ڕاده‌یه‌ك نه‌خشه‌ى سیاسى گۆڕیوه به‌ڵام هیچ هێزێك به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده كورسى نه‌هێناوه كه بتوانێت حكومه‌تى ئاینده له عێراق پێك بهێنێت.
ئ.ق