شارپرێس:
به‌های تمه‌نی ئێرانی دابه‌زی بۆ نزمترین ئاست له‌و كاته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی بوه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئێران تا ئه‌مڕۆ.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی ئێران، ئه‌مڕۆ به‌های تمه‌نی ئێرانی دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌شته 28500 تمه‌نی ئێرانی.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار‌و له‌ده‌ستدانی به‌های تمه‌نی ئێرانی یه‌كه‌مجاره بگاته ئه‌و ئاسته له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی ئیبراهیم ره‌ئیسه‌وه.
له‌كاتی بونی به‌سه‌رۆك كۆمار ئیبراهیم ره‌ئیسی ڕایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌های دراوی وڵاته‌كه‌یان به‌رزبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌وكاته‌دا به‌های یه‌ك دۆلار یه‌كسان بوو به 26900تمه‌نی ئێرانی ئه‌مرۆ دراوی ئه‌و وڵاته به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
ئ.ق