ئەو گەنجە عێراقییەی ڤیدیۆی ئافرەتانی بڵاودەكردەوە دەستگیركرا

هەمەڕەنگ

15/11/2021‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەكانی ئاسایشی عێراق دەستگیركردنی گەنجێكیان راگەیاند كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك ڤیدیۆی تایبەتی ئافرەتانی بڵاودەكردەوە، بە تایبەتی ئەو ڤیدیۆیانەی لە ئاهەنگەكانی مارەبڕین و گواستنەوە تۆمار كراون.

ئاسایشی وڵاتی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، بەهۆی سكاڵای هەندێك لە هاوڵاتییان كە گەنجێك ڤیدیۆییانی لە تیكتۆك بڵاوكردوەتەوە، لایەنە هەواڵگرییەكانی شاری بەسرە توانیان گەنجێك دەستگبر بكەن.

لە كاتی لێكۆڵینەوە، گەنجەكە دانی بەوەدا ناوە لە رێگەی ئەو ڤیدیۆیانەی دەستی كەوتوە شیرازەی چەندین خێزانی شێواندوە، هەندێك لەو هاوڵاتیانە لە پێناوی ئەوەی ڤیدیۆیان بڵاونەكرێتەوە پارەیان بە تاوانبارەكە داوە.

هاوكات ئاسایشی عێراق رایگەیاندووە، پاش دەستگیركردنی، گەنجەكە رەوانەی دادگا كراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە وەربگرێت.

رەنج رەسول