ریاڵ مەدرید دەبێت پارەیەكی خەیاڵی بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ هالاند ئامادە بكات

وەرزش

19/11/2021‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی داواكاری ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی لەو یانەیەی كە رووی لێدەكات لە رووی مادیەوە ئاشكرا كردووە.

پاش ئەوەی بەڵێنی وەرگرتووە كە بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو رێگەی پێدەدەن بڕوات، هاوینی ساڵی داهاتوو هالاند یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی جێدەهڵێت.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكان یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە پێشترین یانەن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ گۆڵكارە لاوە نەرویجییەكەدا واژۆ بكەن.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید سوربێت لەسەر ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ بكات پێویستە 365 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو گواستنەوەیە تەرخان بكات.

رۆژنامەكە رونیكردوەتەوە،هالاند داوای موچەی ساڵانەیەكی كردووە كە بەبێ باج 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ بمێنێتەوە، هەروەها یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ دەستبەرداربوون لە هالاند داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، جگە لەم پارانەیش، بڕی پارەی مەرجی پاداشت كە پێویستە یانەی ریاڵ مەدرید بیدات بریتییە لە 75 ملیۆن یۆرۆ.

رەنج رەسول

بەپەلە