بۆكیتینۆ: ناتوانم لە یارییەكاندا گۆڕانكاری بە میسی و نەیمار و مباپێ بكەم

وەرزش

20/11/2021‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماوریسیۆ بۆكیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دانی بەوەدا نا كە لە یارییەكاندا ناتوانێت گۆڕانكاری بە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و كیلیان مباپێی فەڕەنسی بكات.

لە یاری پاریس سان جێرمان بەرامبەر یانەی لیۆن لە خولەكی 67 بۆكیتینۆ گۆڕانكاری بە میسی كرد، ئەم گۆڕانكارییە بوو بەهۆی توڕەبوونی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە و مشتومڕێكی زۆری لە رۆژنامە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كرد.

لە وەڵامی ئەوەی بۆچی گۆڕانكاری بە میسی كرد، بۆكیتینۆ وتی، میسی پێكانی هەبوو، نەمدەویست بەو پێكانەوە یاری بكات، بۆ رۆژی دواتر لە پشكنینەكان دەركەوت كە میسی پێكانی هەبووە.

بۆكیتینۆ دەڵێت، میسی و نەیمار و مباپێ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن، تەنانەت ئەگەر ئەو ئاستە پێشكەش نەكەن كە لێیان چاوەڕێ دەكرێت هێشتا لە هەر چركە و ساتێكدا توانای گۆڕانكارییان هەیە.

لە لێدوانەكانیدا كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گواستویەتییەوە بۆكیتینۆ دەڵێت، ئەگەر پێكان یاخود گرفتێك نەبێت، بۆچی گۆڕانكاری بە باشترین یاریزانەكانی جیهان بكەم ؟

رەنج رەسول

بەپەلە