گۆڕانکاریی لە نرخى نەوت بەردەوامە

ئابوری

21/11/2021‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخى نەوت بەراورد بە رۆژانى رابردوو دابەزینى بەخۆیەوە بینیوەو ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوت ٧٨ دۆلارو ٩٠ سەنت بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ ئێوارە ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت ٥٤ سەنت بەرزبووەوە، بەڵام بەراورد بەچەند رۆژى رابردوو دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەم جۆرەش بە هەمان شێوە بەراورد بە رۆژانى رابردوو دابەزیوە، بەڵام تاڕادەیەک جێگیرترە بەراورد بە نەوتى برێنت.