سەرۆك كۆمار: داخوازی خوێندكاران مافێكی دەستورییە

عیراق

24/11/2021‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندكاران بۆ داخوازییەكانیان مافێكی دەستورییە.

 بەرپەهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە ڕیگەی پەیامێكەوە كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە و نوسیویەتی: زۆرە بەداخەوە و بۆ گرژییەكانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندكاران بۆ داخوازییەكانیان مافێكی دەستورییە.

هاوکات سەرۆک کۆمار دەشڵێت توندوتیژی دژی خەڵكی مەدەنی و ئاسیشی گشتی مایەی ئیدانەیە و پاراستنی خۆپیشاندەران ئەركی هێزە ئەمنییەكانە.

سەرۆك كۆمار جەختیشیکردەوە کە با پێكەوە ئارامی و مافی هاوڵاتیاتی و موڵكی گشتی و پیرۆزییەكانی نیشتمان بپارێزین.
س.س