شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا هەزار و 521 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێدنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، وەرگرتنى هەزار و 521 خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنین کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابزینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا باسى لەوشکردوە، ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.