له‌سه‌ر ئاستى عێراق زۆرترین توشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆماركراوه‌

کوردستان

26/11/2021‌ 1225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و زۆرترین رێژه‌ى توشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رئاستى عێراق له‌هه‌رێم بوه‌.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، توشبوون به‌كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى ووڵات به‌م شێوه‌یه‌بوه‌، له‌ دهۆك 165كه‌س له‌ هه‌ولێر 162كه‌س و له‌ سلێمانى 141كه‌س و له‌ كه‌ركوك 76كه‌س و له‌ نه‌ینه‌وا 70 كه‌س و له‌ به‌غدا 58كه‌س و سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر له‌نێوان 1كه‌س تا 48 كه‌س ڕێژه‌ى توشبون بوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو رێژه‌ى مردن به‌ كۆرۆنا 17كه‌س بوه‌ كه‌ 12كه‌سیان له‌هه‌رێم و 5كه‌سیان له‌ پارێزگاكانى ترى عێراق بوه‌.

تا ئێستا له‌عێراق زیاتر له‌ 2ملیۆن كه‌س توشى كۆرۆنابوون و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئ.ق