کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەفەرمی شكستی ئۆپراسیۆنەكانی توركیای ڕاگەیاند

کوردستان

26/11/2021‌ 6866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٤٣ ساڵ بەسەر ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا، کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پلانی قڕکردن و لەناوبردنی پەکەکە، لەلایەن ئاکەپە – مەهەپە  و بەپشتیوانی ئەمریکا و پارتی پووچەڵ بووەتەوە، گەریلاکانمان کە بە سەرکەوتنی مێژوویی گارێ چوونە ناو ساڵی تێکۆشانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەدا هاتووە، لە ٤٤هەمین ساڵی پەکەکەدا، ئەنجامەکان لە ژێر چاودێریدان، پلانی قڕکردن و لەناوبردنی پەکەکە، لەلایەن ئاکەپە – مەهەپە  و بەپشتیوانی ئەمریکا و پارتی پووچەڵ بووەتەوە، گەریلاکانمان کە بە سەرکەوتنی مێژوویی گارێ چوونە ناو ساڵی تێکۆشانەوە، لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین کە لە ٢٣ی نیسانەوە بەردەوامە، سەرکەوتنەکانی ئەو شەڕە بوون، ئاکەپە – مەهەپە کە نەیانتوانی بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن تێکشکاند، بە بێ هێز ماونەتەوە بۆ کشانەوە.

ئەوەشخرواەتەوە، زۆر ئاشکرایە کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئێستا بە زۆر بێت یان بە هەڵبژاردن دەبێت بڕوات، لە بەرژەوەندی ئەواندایە کە گەلی کورد و تورکیا بە ئازار و خوێن بەجێ بهێڵن، ئێستا ئەجێندای سەرەکی لەگەڵ پەرەسەندنی تێکۆشانی ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و هەروەها ئیدارەی نوێی تورکیا دەبێت.

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هۆشداریدەدات بە پارتی و ئاماژە بەوەكراوە، كە بەسە و نەبنە هاوبەشی سیاسەتی فاشیستی بکوژ.

س.س