شارپرێس:
کۆمپانیای سامسۆنگ لەمیانی کارەکانی پێشانگای ئەلیکترۆنییە بەکاربەرییەکان CES کە لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ لەشاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا بەڕێوەچوو، مۆبایلی هۆشمەندی Galaxy S21 FE 5 نوێی ئاشکراکرد.
کۆمپانیا کۆرییەکە ڕایگەیاندوە، مۆبایلە نوێکە شاشەیەکی ئەمۆلێدی قەبارە 6.4 ئینچی هەیە بەکوالێتی پیشاندانیFHD+، هەروەک کامێرایەکی سێڵفی بەکوالێتیی 32 مێگاپێکسڵو کامێرایەکی سێ هاوێنەیی لەبەشی پشتەوە کە بریتین لەدوو کامێرای گۆشەفراوان بەکوالێتیی 12 مێگاپێکسڵو کامێرایەکی تەلیسکۆبی بەکوالێتیی 8 مێگاپێکسڵ.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەیە بریتییە لەبونی پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم Snapdragon 888، لەگەڵ یادگەیەکی ناوخۆیی بەتوانای 128و 256 گێگابایت، هەروەک ڕامێک بەتوانای 6و 8 گێگابایت، جگەلەوەی پاترییەکەشی هێزی 4500 میلی ئەمپێری هەیە لەکاتژمێرێکدا.
باس لەوەشکراوە، مۆبایلەکە پشتگیریی لەتەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن G5 دەکات، ئەستورییەکەشی 7.9 ملمو کێشەکەشی 117 گرامە، هەروەک بەڕەنگەکانی سپیو مۆرو زەیتونیو ڕەساسی بەردەستدەبێت.
و: ئاکۆ ئاڵی