شارپرێس:
بڕیاروایه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى بڵاوبكاته‌وه‌و تاكه كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئاشكرابكات، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى له‌به‌غدا له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى شاندى یه‌كێتى له‌به‌غداوه به‌شارپرێس دراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كێتى به‌فه‌رمى د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌كو تاكه كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، "یه‌كێتى ته‌نها ئه‌و كاندیده‌ى ده‌بێت‌و هیچ كه‌سێكى تر كاندیدى ئێمه نییه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ سه‌رخستنى د.به‌رهه‌م ده‌بێت".
سه‌رچاوه باڵاكه‌ى یه‌كێتى له‌به‌غداوه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، "پارتى له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه (سوننه‌كان‌و سه‌در) كۆده‌نگى دروستبكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌یه‌كێتى‌و دانانى هۆشیار زێبارى له‌كورسى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراقدا، به‌ڵام وه‌كو یه‌كێتى بڕیارمانداوه ڕوبه‌ڕوى هه‌موو ئاڵنگاریه‌كان ببینه‌وه‌و ناچینه ژێر فشارى نه‌ك پارتى، هیچ لایه‌نێكى دیكه‌شه‌وه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاكه‌ى یه‌كێتى كه تایبه‌ت قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد، "خودى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى‌و هه‌موو یه‌كێتیه‌كان نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتى كه كاندیدیان دیاریكردوه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، چونكه ئێمه وه‌كو یه‌كێتى مه‌به‌ستمان بوو كورد له‌به‌غدا به‌یه‌ك كاندید بچوینایه‌ته هۆڵى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچى ئێستاش ئه‌وه‌مان پێخۆش نییه كه ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام ئێمه كاندیدى خۆمان هه‌یه‌و ڕوبه‌ڕوى هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه كه ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه به‌كاندیده‌كه‌ى ناكات به‌رامبه‌ر كاندیدى هیچ لایه‌نێك‌و ئه‌مڕۆش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى د.به‌رهه‌م ویلایه‌تى دوه‌مى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، چونكه ته‌نها ئه‌و كاندیدى یه‌كێتیه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار".
ش.هـ