شارپرێس:
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌فراوانبوندایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆریس جۆنسن له‌كاتى كه‌ره‌نتینه‌ى گشتى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى له ئاهه‌نگێكدا كردوه.
له‌دواى سه‌ردانیكردنى په‌رله‌مان و دان نان به‌وه‌ى كه به‌شدارى له ئاهه‌نگێكدا كردوه له‌كاتى كه‌ره‌نتینه‌ى گشتى وڵاته‌كه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له دژى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له زیادبوندان و هاووڵاتى ئه‌و وڵاته ده‌پرست چۆن ده‌بێت كه‌سێك له‌هه‌ڕه‌مى ده‌سه‌ڵات بێت و خۆى یاسا شكێنى بكات.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كه له نێو خودى پارته‌كه‌شى كه بۆریس جۆنسن سه‌ركردایه‌تى ده‌كات و پارتى پارێزگارانه داواى له‌سه‌ركارلابردن و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته ده‌كرێت.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌یه له 20/5/2020 كاتێك له به‌ریتانیا كه‌ره‌نتینه‌ى گشتى بوه بۆریس جۆنس سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و ووڵاته به‌شدارى له ئاهه‌نگێكدا كردوه‌و هه‌ر له به‌ریتانیا به‌پێى ئاماره‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى زیاتر 14ملیۆن كه‌س توشى كۆرۆنابوون و زیاتر له 151هه‌زار كه‌س به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئ.ق