شاومی ئامێرێک بۆ پاککردنەوەی هەوای ماڵ بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

15/01/2022‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای شاومی چینی ڕایگەیاند، ئامێری هۆشمەندی Smart Air Purifier 4 Pro بۆ پاککردنەوەی هەوای ماڵەکان بەرهەمهێناوە، کە دەکرێت لەرێگای یاریدەدەری دەنگی ئەمازۆن Alexa یان ئەپی Xiaomi Home یاخود شاشە لەمسەکانەوە کاری پێبکرێت.

کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردۆتەوە، دەکرێت زانیارییە گرنگەکانی وەک کوالێتیی هەواو پلەی گەرمیی ژورو ڕادەی شێی لەڕێگای شاشەوە بزانرێت، جگەلەوەی دەتوانێت لەسەدا 99.97ی تەنۆکەکان کە قەبارەیان تاوەکو 03 مایکرۆمەترە لەڕێگای سیستەمی فلتەری  3 ×1لەهەوادا بپاڵێوێت.

ئەوەش هاتوە، "ئامێرە نوێکەی شاومی لەپاڵ فلتەری High Efficiency سەرەکیی، بەرهەمهێنەرێکی ئایۆنە سالبەکانی بۆ فلتەرکردنی دەنکە هەڵاڵەو موی ئاژەڵ‌و گەردو تەپوتۆزەکان لەهەوادا هەیە".

ئامێرەکە بەوەش جیادەکرێتەوە، دەتوانێت لەکاتژمێرێکدا ڕوبەرێکی 500 مەتر سێ گۆشە پاکبکاتەوە، لەکاتێکدا تێکرای پاککردنەوەی فۆڕمالدهاید دەگاتە 185 مەتر سێگۆشە لەکاتژمێرێکدا، بەوەش لەماوەی 15 خولەکدا هەوای ژورێکی 40 مەتری پاکدەکاتەوەو دەیگۆڕێت.

و: ئاکۆ ئاڵی