تویتەر هەژمارەکەی عەلی خامنەیی داخست

جیهان

15/01/2022‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر بە یەکجاریی هەژمارەکەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داخست، ئەویش بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشنەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەهەژمارەکەی عەلی خامنەیی لە تویتەرەوە، ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ئەوەش وایکرد تویتەر  بڕیاری داخستنی هەژمارەکەی خامنەیی بدات.

تویتەر لەپاش داخستنی هەژمارەکەی عەلی خامنەیی ئەوەی بڵاوکردەوە، ئەو هەژمارە لەدەرەوەی پێوەرەکانی تویتەر کاریکردووە.

کۆشکی سپی لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە هاتەدەنگ و وتی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بەو شێوەیە بووە و بەردەوام هەڕەشەی کردووە.