هێرشێکى موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە هەرێم

کوردستان

16/01/2022‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شەوی رابردوو جارێکى تر هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازی تورکیا لە هەرێمى کوردستان و سێ موشەک ئاڕاستەی ئەو بنکە سەربازییە کراوە کە لە پارێزگای نەینەوایە.

بەپێی زانیاری پەیامنێری شارپرێس دەرنگانێکی شەوی رابردوو سێ موشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کران و سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.

هەروەها لە ئەنجامى ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمە چوارەم جارە هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر بنکەى سەربازی تورکیا لەناو هەرێمى کوردستان و تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتى خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندوە.

س.هـ