شارپرێس:
لەو خەڵاتانەی یەكێتی تۆپی پێی جیهان دابەشی
دەكات لە نێویشیاندا خەڵاتی the
best بۆ باشترین
یاریزان و راهێنەرەكانی جیهان، تۆخێل توانی ببێت بە باشترین راهێنەری ساڵی 2021.
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی راهێنەری یانەی چێڵسی
لە ساڵی رابردوو توانی نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەگەڵ یانەكەی بەدەستبهێنیت
لەبەرئەوە یەكێتی تۆپی پێی جیهان تۆخێلیان بە شایەنی باشترین راهێنەری جیهان زانی.
جێگەی باسە ركابەرەكانی تۆخێل بریتیبوون لە،
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی و رۆبێرتۆ مانشینی
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
رەنج رەسول