مێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ بیلباو

وەرزش

19/01/2022‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی رۆژی پێنجشەم هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە هەفتەی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەرەنگاری یەكتر دەبنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە سورە لەسەر ئەوەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بیلباو سەركەوتن بەدەستبهێنێت و پارێزگاری لە جامی شای ئیسپانیا بكات.

تا ئێستا هەردوو یانەكە 22 جار لە جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، بەرشەلۆنە لە 13 یاری براوە بووە، ئەتلەتیكۆ بیلباو لە 7 یاری سەركەوتوو بووە، لە 2 رووبەڕووبوونەوەیش یەكسان بوونە.

بەرشەلۆنە توانیویەتی 20 گۆڵ بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بیلباو تۆمار بكات، ئەتلەتیكۆ بیلباو 26 گۆڵی لە بەرشەلۆنە تۆمار كردووە، جێگەی باسە لیۆنێل میسی بە 8 گۆڵ گۆڵكاری ئەم رووبەڕووبوونەوانەیە.

رەنج رەسول