سبەینێ مووچەى تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانى دیکە دابەش دەکرێت

ئابوری

19/01/2022‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوەو بڕیارە سبەینێ مووچەى تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانى دیکە دابەش دەکرێت.

 بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی سبەینێ مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێ کە تاوەکوو ئێستا مووچەی مانگی 12ی2021یان وەرنەگرتووە.

ئەو وەزارەت و دامەزراوانەى سبەینێ موچە وەردەگرن بریتین لە وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا، کارەبا، شارەوانى و گەشتوگوزار، رۆشنبیرى، سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى حکومەت، خانەنشینی پێشمەرگە، خانەنشینى شارستانى.

دابەشکردنى مووچەى ئەم وەزارەت و دامەزراوانە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەى خستووەتە سەر حسابی بانکى حکومەتى هەرێم، بەوەش کۆتایی بە موچەى مانگی ١٢ی فەرمانبەران هات.

س.هـ