نیسان ئۆتۆمبێلێكی خێزانیی پێشكەوتوو رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

19/01/2022‌ 688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی وەبەرهێنی ئۆتۆمبێل كۆتا ئۆتۆمبێلی لە خێزانی Pathfinder ئاشكرا كرد كە یەكێك دەبێت لە جوانترین و پێشكەوتوترین ئۆتۆمبێلە خێزانییەكانی بازاڕەكانی جیهان.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی دیزاینێكی سەرنجڕاكێشە و بەراورد بە ئۆتۆمبێلەكانی پێشووی هەمان خێزان گۆڕانكاری تێدا كراوە، درێژییەكەی 5 مەتر و خاوەنی سێ ریز كوشنە كە جێگەی 7 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

سیستەمی ساردی و گەرمی كوشنەكان لە ئۆتۆمبێلەكەدا هەیە، خاوەنی سیستەمێكی مەڵتی میدیای پێشكەوتووە كە لە رێگەی شاشەیەكی لەمسەوە كار دەكات و دەتوانرێت ئۆتۆمبێلەكە چەند مەترێك دوورتر بخرێتە كار.

بزوێنەری سەرەكی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری V6 ی بەناوبانگە بە فراوانی 3.5 لیتر و كێشی 250 ئەسپی هەیە و خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 9 گێڕە.

رەنج رەسول