هێرشێکی توند لە دەمیرتاشەوە بۆ سەر ئەردۆغان

کوردستان

21/01/2022‌ 1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، داوا دەکات گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، بۆئەوەی چی مەبەستە ئەوە بڵێت.

دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە دەمیرتاش گرت و وتی "ئەوەی لە ئیمرالی زیندانیکراوە" وەک ئاماژەیەک بۆ عەبدوڵلا ئۆجەلان، سزای ئەوە دەدات کە لە زیندانی ئەدرنەدایە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش" هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، "با ئەردۆغان گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگرت، ئەوکاتە دەزانێت ئۆجەلان چۆن دێتە قسە".

دەمیرتاش وتیشی، "هێشتا زیاتر لە پێنج ساڵە لە زینداندام، بۆیە جارێکی دیکە ڕێگە بە حکومەت نادەم ئیرادەمان بشکێنێت، بە توندی دژی ئەوانە دەوەستمەوە ئیرادەمان تێکدەشکێنن".

دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، ئەوان سیاسەتی خۆیان لەسەر ئەو پەیامە سوک و هەرازانانە بنیات نانێن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ قسەکانی ئەردۆغان.