شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بمومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ڕایگه‌یاند،شه‌پۆلى سارد‌و سه‌رماو نزمبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما به‌و ده‌ره‌جه زۆره‌ى كه ئێستا هه‌یه له رۆژى دووشه‌ممه كۆتاىى دێت.
ئاسۆكه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له سبه‌ینێوه پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌م ده‌كه‌ن به‌ڵام شه‌وان و به‌یانیان پله‌ى گه‌رما هه‌ر به‌نزمى ده‌مێننه‌وه.
وتیشى، ئه‌م دوو رۆژه‌ى داهاتوو شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه به‌رۆژیش هه‌ر پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بن ئه‌گه‌رچى جیاوازیه‌كى كه‌مى ده‌بێت له‌مرۆ به‌ڵام له رۆژى دووشه‌ممه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى تێكڕاى ئاسايي ساڵانه‌ى خۆى.
سه‌باره‌ت به هاتنى شه‌پۆلێكى تر‌ى باران و به‌فر بارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاساۆ كه‌مال ڕایگه‌یاند، ئه‌م مانگه خۆى مانگى به‌فرو باران و سه‌رمایه به‌ڵام تا له شه‌پۆله‌كان نزیك نه‌بنه‌وه به‌هۆى ئه‌گه‌رى گۆڕانكاریه‌وه هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ى بڵاوناكه‌نه‌وه.
له هه‌رێمى كوردستان نزمبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ژماره‌ى پێوانه‌یی تۆماركردوه‌و هاتوچۆى سلێمانى هۆشدارى ده‌دات له دروستبونى به‌سته‌ڵه‌ك و ڕێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ن له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئ.ق