ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی

عیراق

22/01/2022‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دابینکردنی هەموو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.

هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لە پێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و ھێنانەئاراوەی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاووڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.

بەپەلە