كرێكارانی ژینگەپارێز بەگیرفانی بەتاڵەوە پێشوازی لە جەژن دەكەن

کوردستان

27/04/2022‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كرێكارانی ژینگەپارێز بەگیرفانی بەتاڵەوە پێشوازی لە جەژن دەكەن و ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر حکومەتێک نەتوانێت موچەکانیان بۆ دابین بکات چی حکومەتێکە.

ژینگە پارێزێک باس لەوە دەکات، موچەکەى تەنیا ٢٧٥ هەزارە بەشی هیچ شتێک ناکات، بۆیە ئەگەر حکومەتێک نەتوانێت موچەکانیان بۆ دابین بکات چی حکومەتێکە، داواش دەکات کە حکومەت دەست لەکاربکێشێتەوە.

ژینگەپارێزێکى دیکە دەڵێت" پێویستە موچەی ئێمە دابین بکات جا حکومەت بێت یان کۆمپانیا بێت، ئەمە سێ مانگە موچەکانمان پێنەدراوە، بەڕاستى ئەمە حەق نییە حکومەت لەگەڵ ئیمەدا دەیکات".

یەکێکى دیکەش لە ژینگەپارێزەکان ئاماژە بەوە دەکات، کە سێ مانگە موچەى وەرنەگرتووەو ئێستا جلی جەژنى نەکڕیوەو پارەى پێ نییە بیکڕێت، دەشڵێت" پێمان دەلێن بڕۆنەوە ماڵەوە مووچە نییە".