عێراق قۆناغێكی نوێی شەڕ لەدژی داعش دەستپێدەكات

عیراق

30/04/2022‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای تێپەڕینی هەردوو وەرزی زستان‌و بەهار كە تاڕادەیەك ئارامی بەخۆیەوە بینی‌و تیایدا 120 هێرشی داعش لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا تۆماركراوە؛ ئەمەش بەراورد بە1211 هێرش لەهەمان ماوەی ساڵی 2020و 1079 هێرش لەساڵی 2021، پێدەچێ شەڕو پێكدادان لەنێوان داعش‌و حكومەتی عێراقدا پەرەسەندن بەخۆیەوە ببینێ.


ئەو دابەزین‌و خاووبونەوەیەی هێرشە تیرۆریستیەكان لەسەرەتاكانی ساڵی 2022 بەخۆیەوە بینیوە دوو هۆكاری سەرەكیە.

یەكەم: ئەو ئەزمونەی هێزە حكومیەكان پەیدایان كردوە لەڕووبەڕووبونەوەی تێرۆردا كە بەپلانی دیاریكراو پێشینەی گشتی ئەنجامیدەدەن.

دووەم: كوشتنی سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە "ئەبو بەكری بەغدادی"و جێگرەكەی "ئیبراهیم قوڕه‌یشی"و پەیماندان بەجێنشینی نوێ "حەسەن ئەلهاشمی قوڕەیشی"و دوبارە دابەشكردنەوەی كارەكان‌و دەسەڵات‌و ڕێكخستەوەكان.

لەسەر ئاستی كورت‌و مامناوەند، پێدەچێ سەركەوتن بەسەر داعشدا زۆر بخایەنێت، بەڵام سنوردانان بۆ هەڕەشەو مەترسیەكان بۆ ماوەیەكی درێژ لەڕووی كارو پشتیوانی داراییەوە بەتەواوی دەكرێ سەربگرێ. ئەمەش لەڕێگەی لكاندنی عەرەبی سونەوە بەدەستدێت لەپرۆسەی سیاسی‌و كۆتاییهێنان بەپاوانخوازی سیاسی‌و دابەشكردنی دەسەڵات‌و ده‌رامەتەكان بەشێوەیەكی دادگەر.

سەرەڕای دووبارە بونیادنانەوەی ئەوشارانەی شەڕ وێرانیكردون‌و چارەسەر دۆزینەوە بۆ كۆچبەران‌و ئەوانەی بەزۆرو هێز وەدەرنراون.

گرفتێكی دیكەش پەیوەندی بەڕەفتاری چەكدارە شیعیەكانەوە هەیەو بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان؛ پێویستە ڕێگەیان پێنەدرێت دەسەڵاتیان بەخراپی بەكاربهێنن‌و كارێكی وا لەگەڵ سونەكاندا نەكەن بگەڕێنەوە بۆ هاوكاریكردنی داعش.

سەرچاوە: RT.Arabic    
وەرگێڕان: حیلمی ڕەسوڵ ڕەزا