دیبالا یانەی ئایندەی دیاری کرد

وەرزش

04/05/2022‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پابلۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە روو لە یانەی ئینتەر میلان دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، دیبالا گرێبەست لەگەڵ یۆڤانتۆس نوێ ناکاتەوە و لە وەرزی هاوین روو لە یانەی ئینتەر میلان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، گرێبەستی دیبالا لەگەڵ ئینتەر میلان بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام دەبێت بە مووچەی ساڵانەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ.

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی تەمەن 28 ساڵ 289 یاریی لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامداوە، 114 گۆڵی تۆمار کردووە و 48 گۆڵی دروستکردووە.

رەنج رەسوڵ